کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ته‌ورێز 4

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی گه‌لاوێژ، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی حسێن ساڵحی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و مورته‌زا سه‌یف زاده‌ ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ، له‌ به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز له‌ سێداره‌ دران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ١٦ به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون.