به‌یانی شه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د ڕه‌زا تونی” و “مالك ئه‌شته‌ر” له زیندانی پارسیلۆنی خۆڕه‌م ئاوا جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه خه‌ڵكی شاری دزفوولی سه‌ر به پارێزگای خووزستان بوون و چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. پێشتر و له ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه، دوو به‌ندكراوی دیكه له زیندانی خوڕه‌م ئاوا به هه‌مان تۆمه‌ت ئێعدام كرابوون كه ناسناوی یه‌كێكیان “حامد پارسه” بووه. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێك به ناوی “كازم فاتحی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ئیسفه‌هان له‌سێداره دراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه كۆماری ئیسلامی له حه‌وت مانگی ڕابردووی ساڵی ٢٠٢٤ دا، به لانیكه‌م ٣٠٠ كه‌سی له سێداره داوه.