کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج 1

به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ ٣١ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “داوود به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ و “مێهدی ئه‌كبه‌ری” ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵ له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، داوود ساڵی ٩٧ و مێهدی ساڵی ١٤٠٠ به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. شایانی باسه‌ كه‌ ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ خێزاندار و باوكی چه‌ند منداڵ بوون و حوكمه‌كه‌یان به‌ بێ دوایین دیدار له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان جێبه‌جێ كراوه‌.