له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “سه‌میر سه‌عیدی ڕاد” و “عه‌لیڕه‌زا ئارزوومه‌ندی” له زیندانی قوم جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “عه‌لیڕه‌زا ئارزوومه‌ندی” ته‌مه‌ن ٢٣ساڵ و “سه‌میر سه‌عیدی ڕاد” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، پێشتر به تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه له بێده‌نگی خه‌به‌ری دا جێبه‌جێ كراوه.