کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی سه‌ڵماس

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “كامیل دودكانلوو” و “سه‌ید فه‌رهاد حسێنی” به‌ تۆمه‌ته‌كانی “بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر” و “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” له‌ زیندانی سه‌ڵماس له‌سێدراه‌ دراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كامیل دودكانلوو” خه‌ڵكی “قابان ته‌په‌”ی سه‌ڵماس و ٨ ساڵ له‌وه‌پێش به‌ تۆمه‌تی بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی به‌فرانبار حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرا، هه‌روه‌ها “سه‌ید فه‌رهاد حسێنی” خه‌ڵكی گوندی “ته‌مراوا”ی سه‌ر به‌ شای سه‌ڵماسه‌ و سێ ساڵ له‌وه‌پێش به‌  تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی سزای شه‌لاق و زیندان به‌سه‌ر دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام

-

له‌ ده‌ستدانی بینایی چاوی خۆپێشانده‌رێكی خه‌ڵكی مهاباد

-

نادیاری چاره‌نووسی ٧ هاووڵاتی به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی له‌ ماهشه‌هر

-

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌به‌رده‌م زیندانی “قزل حه‌سار”

-

ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی ئه‌هواز

-