به‌یانی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو كه یه‌كێكیان شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی بووه به تۆمه‌ته‌كانی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ناسناوی یه‌كێك له به‌ندكراوانی ئێعدام كرا‌و كه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سێداره دراوه بریتیه له: “جه‌میل سه‌مه‌دی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ. ناسناوی به‌ندكراوی دووهه‌م كه خه‌ڵكی ئه‌فغانستان بووه و به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.