کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی بیرجه‌ند و قزلحه‌سار

به‌یانی دووشه‌ممه‌ حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “ڕوحۆڵڵا شاكری” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له ‌زیندانی بیرجه‌ند و “عه‌لی ڕه‌جه‌بیان” خه‌ڵكی كوهده‌شت له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “روحۆڵڵا شاكری” پێشتر به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌‌نقه‌‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌یانی دووشه‌ممه‌ له‌ بێخه‌به‌ری دا جێبه‌جێ كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ندكراوێك به‌ ناوی ” عه‌لی ڕه‌جه‌بیان” كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌یانی دووشه‌ممه‌ له‌ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج له‌سێداره‌ دراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئاگردانی پۆسته‌ری نوێنه‌رانی مه‌جلسی ڕژیم له‌ كوردستان و ئێران

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “كاوه‌ سه‌ڕاف” كاسبكاری گیانبه‌ختكردووی سه‌رده‌شت

-

بەیاننامەی لاوانی شۆڕشگێڕی جوانڕۆ بۆ بایکۆتی هەڵبژار‏دنی ڕژیم

-

برینداربوونی ١٩ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

-

بانگهێشتی “سوونیا شه‌ریفی” بۆ دادگای ئاودانان

-

ئاگرگرتنی بازاڕای تاناكۆرای هه‌ولێر و ژاراویبوونی ٢٠ كه‌س

-