له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی ئه‌سغه‌ر به‌رزگه‌ر” و “نه‌قی زایه‌رفه‌ر” له زیندانه‌كانی یه‌زد و مه‌راغه جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی پێنجشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار، “ئه‌سغه‌ر به‌رزگه‌ر” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ناوه‌ندی یه‌زد له‌سێداره دراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌یانی سێشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، “نه‌قی زایه‌رفه‌ر” به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانی مه‌راغه ئێعدام كراوه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش به‌ندكراوی دیكه‌ش له زیندانی ئه‌رده‌بیل له‌سێداره درابوون.