به‌یانی شه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، سزای ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی زاهیدان جێبه‌جێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی شه‌ممه حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی “مه‌یسه‌م چه‌ندانی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ به تۆمه‌تی موحاره‌به له زیندانی زاهیدان جێبه‌جێكرا و به‌دوایدا سزای ئێعدامی دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “عه‌بدۆحه‌ق گومشادزهی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی میرجاوه و “ڕه‌زا ئه‌رباب زهی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ خه‌ڵكی ویلایه‌تی “فه‌راه” له ئه‌فغانستان، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌و زیندانه جێبه‌جێ كرا.