بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، سزای ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوه‌كانی “سەنگەر خزری” خەڵکی ناوچه‌ی نەڵاسی سەر بە شاری سەردەشت و “غوڵام سدیق هۆرموزی” خه‌ڵكی نیمروزی به‌لووچستان لە زیندانه‌كانی نەغەدە و به‌نده‌ر عه‌باس جێبەجێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سەنگەر خزری” دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. هه‌روه‌ها “غوڵام سدیق هۆرموزی” ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له بازگه‌ی پشكنینی میناب ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به ئێعدام مه‌حكووم كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو به‌ندكراوه خێزاندار و دارای منداڵ بوون.