سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “عه‌لیدوست سه‌مالانی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و “هووشه‌نگ ئه‌میرزاده” له زیندانه‌كانی زاهیدان و قه‌زوێن له سێدراه دران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌لیدوست سه‌مالانی” خه‌ڵكی ناوچه‌ی “میانكه‌نگی” سه‌ر به شارستانی زابۆله و پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. هه‌روه‌ها “هووشه‌نگ ئه‌میرزاده” سێ ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی بازه‌رگانی كردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو.