به‌یانی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “كه‌یوومه‌رس غوڵامی” خه‌ڵكی ئیلام و “محه‌ممه‌دحسێن گه‌ڕاوه‌ند” خه‌ڵكی لۆڕستان، له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له زیندانیانی سیاسی، ئه‌و دوو به‌ندكراوه پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدیار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. شایانی باسه كه پێنج به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، موجاهد كوركور”، “وه‌فاڵ ئازه‌ربار”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “موحسین مه‌زڵووم” مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره و چالاكانی مافی مرۆڤ که‌مپه‌ینێکی تویته‌رییان بۆ ڕێگریكردن له ئێعدامی ئه‌و پێنج چالاكه سیاسیه ده‌ستپێكردووه.