کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراوی دیكه‌ له‌زیندانی ورمێ

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراوی دیكه‌ له‌زیندانی ورمێ 1

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٩ی ڕەشەمە، حوکمی لەسێدارەدرانی دوو زیندانیی تۆمەتبار بە تاوانەکانی “ماددەی هۆشبەر” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ “ساڵح قاسمی” خەڵکی گوندی “زیندەشت” و “مەنسوور عەبدی‌زادە” خەڵکی “هەفتەوان”ی سه‌ر به‌ شاری سەڵماس ڕاگەیه‌ندراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ له‌ شاری سه‌ڵماس به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشمی “نا بۆ ئێعدام” به‌ڕێوه‌ چووه‌.