سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی مانگی خەرمانان، حوکمی لەسێدارەدانی دوو به‌ندكراو بە ناوەکانی “شارام کاکەوەند” و “عەزیز یارهاشمی” خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە ئو‌ستانی کرماشان، لە زیندانی ناوه‌ندی کەرەج جێبەجێکرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ئەو دوو به‌ندكراوه ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی، بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە ماددەی هۆشبه‌ر دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمه‌وه بە ئێعدام مەحکووم کرابوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو به‌ندكراوه ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمه‌كه‌یان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی کرابوون.