ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٣ و ١٦ی ڕه‌شه‌مه، دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی “میلاد گه‌لوی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و “فه‌رشاد ڕه‌خشانی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له زیندانه‌كانی خاش و گونبه‌دكاڤووس له‌سێداره دراون.
“به‌پی ڕاپۆرته‌كان، “میلاد گه‌لوی” خه‌ڵكی شارستانی زابۆل بووه و پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست به ئێعدام مه‌حكووم و به‌یانی یه‌كشه‌ممه حوكمه‌كه‌ی له زیندانی خاش جێبه‌جێ كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، “فه‌رشاد ڕه‌خشانی” خه‌ڵكی شاری كۆلاله‌ی سه‌ر به پارێزگای گوڵستان بووه و پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست به ئێعدام مه‌حكووم و سزای له‌سێداره‌دانی به‌یانی چوارشه‌ممه له زیندانی گونبه‌دی كاڤووس جێبه‌جێ كراوه.