به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی ” ئه‌حمه‌د ناڕوویی” و “حه‌مید به‌راهوویی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د له سێداره دران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌حمه‌د ناروویی” ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ، خێزاندار و دانیشتووی شارستانی زه‌هه‌ك و “حه‌مید به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ، خێزاندار و دانیشتووی گوندی “مارگان”ی سه‌ر به شارستانی “دووست محه‌ممه‌د” بووه و پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. شایانی باسه كه سزای ئه‌و دوو به‌ندكراوه به نێهنی به‌ڕێوه چووه و به‌رپرسانی زیندان ڕێگه‌یان نه‌داوه بۆ دوایین جار چاویان به بنه‌ماڵه‌كانیان بكه‌وێت.