سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “نێعمه‌تۆڵڵا ڕیگی لادیز” و “مه‌حموود ڕه‌حمانی” به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی زاهیدان و ئێرانشار جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نێعمه‌تۆڵڵا ڕیگی لادیز” ته‌مه‌ن ٤٨ ساڵ و خێزاندار و “مه‌حموود ڕه‌حمانی” خه‌ڵكی گوندی “خه‌یرئاباد”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “نایگوون”ی شارستانی ئێرانشاره. “نێعمه‌تۆڵڵا” له ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی له شاری زاهیدان و به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو له ماوه‌ی دادگایی كردنی دا چه‌ندین جار تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌ت كردبوو و ڕایگه‌یاندبوو كه بێ تاوانه به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و هاووڵاتیه‌ی له سێداره دا.