سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “ئه‌یووب ڕیگی” و “ئێلیاس ڕه‌ئیسی” له زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان له سێداره دران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو لاوه به‌لووچه ماوه‌ی ٢٥ ڕۆژ بۆ جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌یان له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا ڕاگیرابوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌یووب ڕیگی” خێزاندار و دانیشتووی زاهیدانه و به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” به ئێعدام مه‌حكووم كراوه و “ئێلیاس ڕه‌ئیسی” ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی زاهیدانه‌وه بۆ تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنداربوو.