به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودی ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه ڕایانگه‌یاند: پتر له ٨١ كه‌سیان به تۆمه‌تی تیرۆریسم له سێداره داوه.
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌وڵه‌تی “ڕیاز”، ئه‌و ٨١ كه‌سه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ئه‌ندامه‌تی له گرووپه تیرۆریستییه‌كان به ئێعدام مه‌حكووم كراون. ئه‌مه گه‌وره‌ترین ئێعدامی به كۆمه‌ڵه كه له مێژووی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودی ڕوویداوه. به وته‌ی به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان، ٧٣ كه‌س له‌ئێعدام كراوان خه‌ڵكی عه‌ره‌بستان و حه‌وت كه‌سیان خه‌ڵكی یه‌مه‌ن و یه‌ك كه‌سیان خه‌ڵكی وڵاتی سووریه بووه.