به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی حه‌وت به‌ندكراو له‌زیندانی عادل ئابادی شیراز به تۆتمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسناوی یه‌كێك له به‌ندكراوان بریتیه له: “بێهرووز دینابه‌ر” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، خێزاندار و باوكی سێ منداڵ و خه‌ڵكی كه‌هنووج، به‌ڵام ناسناوی ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه‌كه‌ی دیكه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه و ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ٩ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه تاكوو ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، به‌لانیكه‌م ١١٤ به‌ندكرای به‌لووچ له‌وانه چوار ژن له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا له‌سێداره دراون.