کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی بەندکراوێک لە زیندانی سنە

بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٨ی مانگی گوڵان، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “مستەفا ساڵحی” خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێکرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مستەفا ساڵحی” سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی برای هاوژینەکەی دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٣ی گوڵان هاوڕێ لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “جەمشید کەریمی” خەڵکی دێولان و دانیشتووی سنە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوون به‌ڵام حوكمی ئێعدامی “جه‌مشید” به‌ هۆی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پێدای ٤ ملیار تمه‌ن هه‌ڵوه‌شێندرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌بۆكان

-

له‌ده‌ستدانی بینایی چه‌ند لاوی ئابدانان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

-

سەپاندنی سزای زیندان بەسەر “فەرەیدوون نەبی” له‌ پیرانشار

-

جێگیركردنی سیستەمی مووشەکی لە ڕۆژاوای کوردستان له‌لایه‌ن ئامریكاوه‌

-

كۆبوونه‌وه‌ی تاڵانكراوانی ڕه‌زایه‌ت خودرو و ته‌راوه‌ت نوین له‌ تاكستان

-

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی دۆڕاڵ

-