سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوێكی زیندانی سنه به‌ناوی “عه‌بدۆلڕه‌حمان مۆزه‌فه‌ری” خه‌ڵكی شارستانی قوروه له زیندانی سنه له سێداره درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌بدۆلڕه‌حمان مۆزه‌فه‌ری” ١٧ ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له گوندی “مۆشیرئاوای ئوریه”ی سه‌ر به شارستانی قوروه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندار. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا چه‌ند جار بۆ زیندانه‌كانی قوروه، كرماشان و سنه ڕاگوێزرا و هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی تا ئه‌م كاته له‌لایه‌ن میدیاكانی ڕژیمه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.