به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “عه‌بدۆلغه‌فوور ڕه‌زم دیده ڕیگی”، ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ له زیندانی بیرجه‌ند جێبه‌جێ كرا.
عه‌بدۆلغه‌فوور ڕه‌زم دیده پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. به‌یانی یه‌كشه‌ممه، حوكمی له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه به‌لووچه له بێده‌نگی خه‌به‌ری و بێ دوایین دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی جێبه‌جێ كراوه.