به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “مه‌هیم جه‌نگی زهی” خه‌ڵكی گوندی گابریكی جاسك له زیندانی میناب له سێداره درا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “مه‌هیم جه‌نگی زهی” چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. به پێی ئاماره‌كان، له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٤ی زاینی دا، به‌لاینكه‌م ٣٤ هاووڵاتی به‌لووچ له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا ئێعدام كراون كه ٢٧ كه‌سیان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه.