کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت 2

به‌یانی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی “تاهر سادقی” له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت به‌ڕێوه‌ چوو.

“تاهر سادقی” سێ ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای شاری ڕه‌شت به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. به‌یانی چوارشه‌ممه‌، سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ بێده‌نگی خه‌به‌ری دا له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت جێبه‌جێ كراوه‌ و هه‌واڵه‌كه‌ی هێشتا له‌ میدیاكانی ده‌زگای قه‌زایی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.