سەر لە بەربەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، سزای سێدارهی بەندیکراوێکی خەڵکی شاری ئەراک، بە ناوی “سەمیر سەعیدی ڕاد” تەمەن ٣٥ ساڵ لە زیندانی ناوەندیی قوم جێبەجێ کرا.
بە پێی زانیارییهكان، “سەمیر سەعیدی ڕاد” سێ ساڵ لهوهبهر بە تۆمەتی بازهرگانی به ماددهی هۆشبهر دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی قوم سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژهیه كه هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە، هێشتا لە میدیاكانی حکوومەت بڵاو نەکراوەتەوە.