ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “فه‌ریبۆرز دادگه‌ر” له زیندانی سپیداری ئه‌هواز به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌ریبۆرز دادگه‌ر” پێشته‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای ئێعدامی به‌سه‌ر دا سه‌پێندرابوو. به‌یانی هه‌ینی، حوكمی له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه له حاڵێكدا له بێخه‌به‌ری میدیایی جێبه‌جێ كرا كه ١٦ ساڵ له‌وه‌به‌ر، باوكی ئه‌و به‌ندكراوه به هه‌مان تۆمه‌ت ئێعدام كرابوو.