به‌یانی چوارشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌مه، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “ئه‌حمه‌د ئیسماعیلی” له زیندانی ناوه‌ندی هه‌مه‌دان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌حمه‌د ئیسماعیلی” ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ڕ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. به‌یانی چوارشه‌ممه حوكمی له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه له بێخه‌به‌ری ته‌واودا له زیندانی هه‌مه‌دان دا به‌ڕێوه چوو.