به‌یانی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كرماشان به ناوی “حه‌بیب ده‌رویشی” له زیندانی دیزڵاوا جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حه‌بیب ده‌رویشی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و باوكی دوو منداڵ بووه، ناوبراو چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ڕۆژی سێشه‌ممه حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه به نهێنی له زیندانی دیزڵاوای كرماشان به‌ڕێوه‌چوو.