به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی پاڵه‌نگانی سه‌ر به شاری كامیاران به ناوی “فه‌رزاد گوڵمحه‌ممه‌دی”، به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له‌زیندانی ناوندی سنه له سێداره درا.
“فه‌رزاد گوڵمحه‌ممه‌دی” پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو ڕۆژی ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرا و به‌یانی چوارشه‌ممه حوكمه‌كه‌ی چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا به‌یانی چوارشه‌ممه سزای له‌سێداره‌دانی قوربانیه‌كی هاوسه‌رگیری منداڵی به ناوی “سه‌میرا سه‌بزیانفه‌رد” سه‌ره‌ڕای گوشاری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ جێبه‌جێ كرا و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له نێو میدیاكانی جیهاندا به‌دوای خۆیدا هێنا.