به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “مێهدی به‌خشه‌نده” به تۆمه‌تی كوشتنی پاسدارێك له زیندانی گونبه‌دی کاووس جێبه‌جێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی هه‌نگی سنووری پارێزگای گوڵستان ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی، هێرشیان كردبووه سه‌ر دانیشتووانی گوندی كه‌ره‌ند له ده‌ورووبه‌ری شاری گونبه‌دی كاووس و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كه تێكهه‌ڵچووبوون. له‌و تێكهه‌ڵچوونه‌دا هێزێكی ڕژیم به ناوی “پاسدار خه‌تیری” به زه‌ربه‌ی چه‌قۆ كوژرا. پاش ئه‌و ڕووداوه لاوێك به ناوی “مێهدی به‌خشه‌نده” ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و ڕۆژی چوارشه‌ممه حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرا.