به‌یانی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “الف-م” له زیندانی خۆی جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی زیندانی خۆی به ناوی “الف-م” كه ساڵی ٩٣ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌یانی سێشه‌ممه له‌سێداره دراوه و هه‌واڵه‌كه‌ی له‌میدیاكانی ڕژیم بڵاو كراوه‌ته‌وه.