به‌یانی دووشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “عه‌بدۆلغه‌فار شه‌هیكی” ته‌مه‌ه‌ن ٣٨ ساڵ له زیندانی ناوه‌ندی كرمان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌بدۆلغه‌فار شه‌هیكی” پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو. ڕۆژی ڕابردووش سزای ئێعدامی به‌ندكراوێكی دیكه له زیندانی دزفوول به تۆمه‌تی “موحاره‌به و افساد فی الارض” چووه بواری جێبه‌جێ كردنه‌ه به‌ڵام ناسناوی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.