به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك له زیندانی دزفوول جێبه‌جێ كرا و به‌ندكراوێكی زیندانی كرمان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، به‌ندكراوێك كه هێشتا ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به تۆمه‌تی “موحاره‌به و افساد فی الارض” له زیندانی دزفوول له‌سێداره دراوه. هاوكات ڕێكخراوی حال وه‌ش باسی له گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “عه‌بدۆلغه‌فار شه‌هیكی” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و خه‌ڵكی خاش بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی كرمان كردووه. ناوبراو ساڵی ١٤٠٠ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.