به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شارستانی شووتی سه‌ر به ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به ناوی “حسێن دولخانی” له زیندانی ورمێ له سێداره درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن دولخانی” ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. به‌پێی ئاماری ناوه‌ندی مافی مرۆڤی ئێران، كۆماری ئیسلامی له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٢٣ دا لانیكه‌م ٣٨٧ كه‌سی له سێداره داوه.