بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٢، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی “پشت باخ زه‌روه‌نی” كوهده‌شت به‌ناوی “حسێن عەلی زەروەنی”، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام لەسێدارە درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن عەلی زەروەنی”، كارمه‌ندی یه‌كێك له بانكه‌كانی شاری كوهده‌شت بووه، ناوبراو دوو ساڵ لەوه‌پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه هەواڵی لە سێدارەدانی ئەو بەندکراوە هێشتا لە میدیا حکوومەتییەکان و ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەزگای قه‌زایی بڵاو نەکراوەتەوە.