ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە ئوستانی ئیلام، بە ناوی “محەممەد ڕەسووڵ چەولەکی”، لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هاووڵاتییە چەند ساڵ له‌وه‌پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” لەلایەن ناوەندە ئه‌منیه‌كانه‌وه دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوه. به‌پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ی زاینیەوە تاکوو ئێستا لانیکەم ٧٨ بەندکراو لە زیندانه‌كانی ئێران‌دا ئێعدام كراون كه ٢٧ کەسیان کورد بوون.