به‌یانی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “حه‌سه‌ن گورگیچ” له زیندانی زاهیدان جێبه‌جێ كرا و دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د زه‌ینه‌دینی” و “ئه‌دهه‌م ناروویی” مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حه‌سه‌ن گورگیچ” ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به ئێعدام مه‌حكووم كرا. به‌یانی شه‌ممه حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه له زیندانی ناوه‌ندی زاهدان جێبه‌جێ كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو به‌ندكراوی به‌لووچ به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د زه‌ینه‌دینی” و “ئه‌دهه‌م ناروویی” به تۆمه‌تی شه‌ڕی چه‌كداری له‌گه‌ڵ سپای پاسداران به ئێعدام مه‌حكووم كراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه له ڕۆژانی داهاتوودا له‌سێداره بدرێن. ئه‌و دوو به‌ندكراوه بێ‌تاوانن و ئه‌و هێرشبه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ سپای پاسداران پێكدادانیان هه‌بووه له كاتی شه‌ڕدا كوژران، به‌ڵام ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئه‌و دوو شارومه‌نده به‌لووچه‌ی به ئێعدام مه‌حكووم كردووه له حاڵكێدا هه‌موو تۆمه‌ته‌كانیان ڕه‌د كردووه.