بەرەبەیانیی چوارشەممە، ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢، سزای لهسێدارەدانی “داوود خادم”، بەندکراوی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی مەریوان، لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
“داوود خادم”، باوکی دوو منداڵی بچووکە و چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە. تا کاتی دارشتنی ئهم ههواڵه،ئاماژهیێک به لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە ڕایگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت ڕایگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای قهزایی نهکراووه.