ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاباد به‌ناوی “سابیر په‌یامیان” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ له زیندانی دیزڵ ئاوای كرماشان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سابیر په‌یامیان” پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی ١٣٠ ڕۆژی ڕابردوودا، به لانیكه‌م ٥٢ هاووڵاتی كورد له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سێداره دراون.