ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی ژن له زیندانی یاسووج به ناوی “مریه‌م فرووغ مه‌نش” جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مریه‌م فرووغ مه‌نش” پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ڕۆژی چوارشه‌ممه حوكمی ئێعدامی ئه‌و ژنه به‌ندكراوه له زیندانی ناوه‌ندی یاسووج جێبه‌جێ كرا و به‌م شێوه‌یه ڕێژه‌ی ژنانی ئێعدامكراو له ١٠ مانگی ڕابردوو له ئێران گه‌یشته ١٥ كه‌س.