به‌یانی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “یه‌دۆڵڵا فه‌ره‌حی” خه‌ڵكی شارستانی نوورئاباد، له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “یه‌دۆڵڵا فه‌ره‌جی” پێشتر به تۆمه‌تی په‌وه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه هێشتا له میدیا فه‌رمیه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.