به‌یانی یه‌كشه‌ممه ١٦ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی میاندووئاو به ناوی “حسێن بایه‌زیدی” ته‌مه‌ن ٥١ ساڵ و خێزاندار جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن بایه‌زیدی” پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه كه له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه كورده له بێده‌نگی خه‌به‌ری دا ئه‌نجام دراوه و هێشتا هه‌واڵه‌كه‌ی له میدیاكانی ده‌زگای قه‌زایی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.