کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی ئه‌رده‌بیل

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی ئه‌رده‌بیل 1

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ١١ی گوڵانی ١٤٠٣ن حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی كوردی خه‌ڵكی سه‌ڵماس به‌ ناوی “فه‌رامه‌رز مورادی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ له‌ زیندانی ئه‌رده‌بیل دا جێبه‌جێ كرا.

“فه‌رامه‌رز مورادی” چوار ساڵ له‌وه‌به‌ر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردووش ١٠ به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج، مه‌شهه‌د، قائێن، بیرجه‌ند، به‌نده‌رعه‌باس، ئیسفه‌هان و شیراز به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ئێعدام كرابوون.