کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی هه‌مه‌دان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی كورد له‌ زیندانی هه‌مه‌دان 4

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شارستانی كه‌نگاوه‌ر له‌ پارێزگای كرماشان به‌ ناوی “سه‌عید مورادیان”، له‌ زیندانی ناوه‌ندی هه‌مه‌دان له‌سێداره‌ درا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌عید مورادیان” پێشتر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه‌ كه‌ حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ بێخه‌به‌ری و به‌ نهێنی جێبه‌جێ كراوه‌.