ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی سیاسی به‌لووچ به ناوی “مه‌یسه‌م چه‌ندانی” له زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، “مه‌یسه‌م چه‌ندانی” ١٢ ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی “موحاره‌به” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا و به‌یانی شه‌ممه حوكمی له‌سێداره‌دانی پاش ١٢ ساڵ جێبه‌جێكرا.