کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان له‌ زیندانی ئه‌رده‌بیل

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان له‌ زیندانی ئه‌رده‌بیل

بەرەبەیانیی دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، سزای سێدارەی هاووڵاتییەک بە ناوی “سیامەند ئوستوار”، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “دنگوز”ی سەر بە شاری بۆکان، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەردەبیل جێبەجێ کرا.

“سیامه‌ند ئوستوار” باوکی دوو منداڵە و دوو ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر، سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هه‌واڵی ئێعدام كردنی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ میدیاكانی ڕژیم به‌ فه‌رمی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.