لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی شاری “چەرداوەڵ”ی سەر بە ئوستانی ئیلام بە ناوی “سەلمان موئمنی” کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان بە ئێعدام مهحكووم كرابوو لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا.
بهپێی ڕاپۆتهكان، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی ڕەشەمە، سزای سێدارەی “سەلمان موئمنی” تەمەن ٣۶ ساڵ و خەڵکی شاری “چەرداوەڵ” بە نهێنی لە زیندانی ناوەندیی ئەراک جێبەجێ کراوه. ناوبراو چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پەیوەندیدار به ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. شایانی باسە کە سزای سێدارەی “مەهدی نوورکەرەمی”، پورزای “سەلمان موئمنی” کە پێکەوە دەستبەسەر کرابوون، ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی گەلاوێژی ئهمساڵ لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرابوو.