له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری “كه‌نگاوه‌ر”ی سه‌ر به ئوستانی كرماشان به‌ناوی “نه‌بی گه‌ڕووسی” له زیندانی كه‌ره‌ج له سێداره دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌بی گه‌ڕووسی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ پێشتر به تۆمه‌تی “بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو و ڕۆژی دووشه‌ممه حۆكمه‌كه‌ی له زیندانی كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا. شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌نه‌د ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م هه‌شت به‌ندكراوی كورد له زیندانی كه‌ره‌ج له سێداره دراون.