سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “كه‌یوان ئه‌مینی ته‌وه‌كۆل” له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌راك جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “كه‌یوان ئه‌مینی ته‌وه‌كۆل” له به‌رواری ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٩ی هه‌تاویدا به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئهراكهوه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه كه ناوبراو خێزاندار و باوكی منداڵێك بووه.